Abdulhameed Husseın Karam
02 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2023
ھەولێر - AA
سبەی سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن لە کۆشکی ئێلیزێ پێشوازی لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی دەکات.
بەپێی ڕاگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان-عێراق ھاتووە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێم لەسەر بانگھێشتی فەرمیی ئیمانوێل ماکرۆن سەردانی پاریس دەکات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوەدراوە کە نێچیرڤان بارزانی ڕۆژی ھەینی لە کۆشکی ئێلیزێ لەگەڵ ماکرۆن کۆدەبێتەوە. ھەردوولا پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و ھەرێم و برەودان بە ھاریکاریی ھاوبەش و دۆخی عێراق و ناوچەکە بەگشتی تاوتوێ دەکەن.