Zahir Sofuoğlu
02 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2023
ئەنقەرە – AA
وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لۆید ئۆستن جەختی کردەوە لەسەر گرنگی زیادکردن وفراوانترکردنی ھاریکارییەکانیان لەبواری بەرگرییدا لەگەڵ سعوودیە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لۆید ئۆستن پێشوازی کردەوە لە وەزیری بەرگریی سعوودیە، خالید بن سەلمان.
ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، لۆید ئۆستن جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەمریکا پابەندە بە بەرگرییکردن لە سعوودیە.
باسی لەوەیش کردووە کە وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لۆید ئۆستن ئاماژەی بەوەیشداوە کە بەردوام دەبن لە کارکردن لەگەڵ سعوودیە لەبارەی ھەڕەشەکان لە ناوچەکە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، لۆید ئۆستن دووپاتی کردووەتەوە کە ئەمریکا پابەندە بە پاراستنی خەڵکی مەدەنی و گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیرانی بەرگریی ئەمریکا و سعوودیە، لەسەر پێکەوەکردن بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکە ڕێککەوتن.