Yusuf Hatip
10 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2019
برۆكسل - AA
لە پاريسى پايتەختى فەڕەنسا و لە چەند شارێكى ديكەى ئەو وڵاتە هاووڵاتيان پرۆتستۆی ریفۆرمی خانەنشینی دەکەن کە لەلایەن حکوومەتی سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، ئامادەکراوە.
بە بەشداريى نزيەكەى ٨٠٠ هەزار كەس لە رۆژى پێنج شەممەوە و بۆ ماوەى شەش رۆژە خۆپيشاندان و مانگرتن بەردەوامە و بووهتە هۆى پەكخستنى هاتوچۆ لەسەرانسەری وڵاتدا.
كۆمپانياكانى هێڵه ئاسمانییهكان، رايانگەياند بە هۆى مانگرتنەوە لە سەدا ٢٠ى گەشتەكانيان هەڵوەشێنراوەتەوە.
هاوکات ئەو پشێوييانەى بە هۆى راوەستانى ميترۆى پاريسەوە دروستبووە، بووەته رۆژەڤى تۆرەكۆمەڵايەتييەكان.
هاووڵاتيانى فەڕهنسا، لە پاريسى پايتەخت، مارسيليا، بۆردۆ، رێن، ليل و ليۆن بۆ ناڕەزايەتى دەربڕين لە بەرامبەر سياسەتەكانى ماكرۆن رژانە سەر شەقامەكان.
هاوكات سەنديكاكان رايانگەياند، ئەگەر حكومەت پاشگەز نەبێتەوە له ریفۆرمی خانەنشینی، ئەوە مانگرتن و ناڕەزايەتييەكان تا كاتێكى ناديار بەردەوام دەبێت.
ئەگەرچى ئەمڕۆ لەنێوان شەش هەزار پۆليس و خۆپيشاندەراندا هيچ بەريەككەوتنێك رووينەدا، بەڵام رۆژانى پێشوو پۆليسى فەڕەنسا زۆر بە توندیى رووبەرووى خۆپيشاندەران ببووەوە كە بە هۆيەوە رەخنەيەكى زۆر لە پۆليسى ئهو وڵاته گيرا.
بەهۆى دۆخى ئەمنييەوە، ژمارەيەكى زۆر له قاوەخانە و چێشتخانەكان دوكانەكانيان داخستووە و لە پاريس ژمارهیهك بانكيش داخراون.