Şenhan Bolelli,Mohammed Baqi Hussein
04 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2018
مه‌درید - AA
له‌مساڵدا 59 هه‌زار و 48 كۆچبه‌ری نایاسایی گه‌یشتوونه‌ته نێو سنووری ئیسپانیا و ئه‌م ژماره‌یه سێ هێنده‌ی ساڵی 2017یه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیسپانیا، له‌مساڵدا 59 هه‌زار و 48 كۆچبه‌ری نایاسایی گه‌یشتوونه‌ته نێو سنووری ئیسپانیا كه 52 هه‌زار و 795یان ته‌نها له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه هاتوون.
راگه‌یه‌ندراوه كه 50 هه‌زار و 325 له‌و كۆچبه‌رانه له‌سنووره‌كانی باشوور و دوورگه‌كانی بالیارهوه به هه‌زار و 818 به‌له‌م چوونه‌ته نێو ئیسپانیا و له‌ساڵی 2017دا له‌و سنووره‌وه، له‌ڕێگه‌ی هه‌زار و 118 به‌له‌مه‌وه 18 هه‌زار و 845 كۆچبه‌ر چوونه‌ته نێو ئیسپانیا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌ڕێگای وشكانیشه‌وه زۆرترین كۆچبه‌ر له‌شاره‌كانی جهوتا و مه‌لیلا له وڵاتی مه‌غریبه‌وه چوونه‌ته ئه‌و وڵاته.