Hemın Othman Mohammed
17 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2016
وه‌زیری به‌رگری بولگاریا، نیكۆلای نهنچهڤ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا، به‌سه‌ركه‌وتووی ئه‌ركی خۆیان ته‌واو كردووه كه پشتیوان بوون له پاراستنی كایه‌ی ئاسمانیی بولگاریادا.
نهنچهڤ ستایشی پشتیوانی دوو فڕۆكه‌ی ئه‌مریكی كرد كه له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی “Air Policing”دا له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌كانی جۆری MiG-29ی بولگاریدا بۆ ماوه‌ی یەک هه‌فته به‌شداریان كرد له ئێشكگرتنی هێزی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌یدا.
نهنچهڤ گوتیشی: "ماوه‌یه‌كی زۆره كایه‌ی ئاسمانیمان ئه‌وه‌نده له ئه‌منیه‌تدا نه‌بووه".
نیكۆلا نهنچهڤ، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه له‌كاتی كاره‌كاندا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسمانیی ئه‌مریكادا هیچ كێشه‌یه‌ك دروست نه‌بووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه ده‌كرێت له داهاتوودا له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌ی وڵاتانی دیکەی ئەندام لە ناتۆدا درێژه به‌و هاریكاریه بدرێت.
نهنچهڤ باسی له‌وه‌یش كرد كه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی فڕینی فڕۆکەكانی بولگاریا لە جۆری MiG كه ته‌مه‌نی ته‌كنه‌لۆجیان له كۆتاییدایه، چاوه‌ڕوانن له چوارچێوه‌ی هاریكاری له‌گه‌ڵ پۆلۆنیادا دوو بزوێنه‌ری MiG كه له‌و وڵاته نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه بهێنن بۆ بولگاریا.
وه‌زیری به‌رگری بولگاریا نهنچهڤ، له‌ناو فڕۆكه‌یه‌كی جۆری ئێف 15ه‌وه ته‌ماشای كاره‌كانی مانۆڕه‌كه‌ی ده‌كرد.
به‌پێی سیناریۆی مانۆڕه‌كه، دوو فڕۆكه‌ی جۆری MiG-29 و دوو فڕۆكه‌ی جۆری ئێف 15، فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی ناچار به نیشتنه‌وه ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن یه‌كێك له سه‌رنشینانیه‌وه كێشه‌ی ئه‌منیی بۆ دروست كراوه.