Sangar Hamad Azeez
17 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2016
لە ئۆپەراسیۆنێکدا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، سێ ئامانجی داعشیان لە باکووری سووریا تێکشکاند.
بەگوێرەی روونکردنەوەیەکی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا کاتژمێر ١١:٥٣ بۆ کاتژمێر ١٢:٢٦ فڕۆکەکانی سوپای تورکیا بۆردومانی ناوچەکانی "تات حمس"، و"قەنتەڕە"یان کردووە لە باکووری رۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب.
راشیگەیاندووە کە لە بۆردومانەکەدا سێ ئامانجی داعش بە سەرکەوتووی تێکشکێنراوە.