Hemin Hüseyin
05 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2018
هه‌ولێر- AA
كاتژمێر ٩ و ٣٠ خووله‌كی ئه‌مشه‌و، ئاگرێك له بازاڕی سێبیرانی قه‌یسه‌ری شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه و تا ئێستاش ئاگره‌كه به ته‌واوی كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه، سه‌رقاڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن له ژێرزه‌مینی بازاڕی سێبیران.
نهۆمی یه‌كه‌م و دووه‌می بازاڕه‌كه كۆنتڕۆڵكراوه به‌ڵام ژێرزه‌مینی بازاڕه‌كه هێشتا كۆنتڕۆڵنه‌كراوه و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه چوونه‌ته به‌شێكی ژێرزه‌مینه‌كه و هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ده‌ده‌ن كه تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه ئاگره‌كه به‌رده‌وامه.
كه‌مێك دوای دروستبوونی ئاگره‌كه، هێزه‌كانی پۆلیس و به‌رگری شارستانی و سه‌رجه‌م خاوه‌ن دوكانه‌كانی ناو ئه‌و بازاره گه‌یشتنه شوێنه‌كه و به‌شێك له كه‌لوپه‌له نزیكه‌كانییان رزگاركرد و به‌شێكی زۆریش له كه‌لوپه‌له‌كان سووتاون.
له‌كاتی هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ش، یه‌كێك له كارمه‌ندانی به‌رگری شارستانی برینداربوو.
ئه‌و به‌شه‌ی بازاڕی مێژوویی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر نزیكه‌ی ٣٠٠ دوكان له خۆ ده‌گرێت كه به‌شێكی زۆری دوكانه‌كانی سووتان.