Salih Bilici,Hemın Othman Mohammed
03 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2016
مانگی سووری توركی، له رێگه‌ی فڕنێكه‌وه كه له شاری هه‌ولێر كردوویه‌تیه‌وه رۆژانه پێنج هه‌زار سه‌موون بۆ ئه‌و ئاوارانەی شارە مووسڵ دابین ده‌كات، كه له‌نێو كه‌مپی ئاواره‌كاندا ده‌مێننه‌وه.
به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی سه‌موون بۆ هه‌زاران خێزانی ئاواره، به به‌رده‌وامی له‌و فڕنهدا كارده‌كرێت كه مانگی سووری توركی كردوویه‌تیه‌وه. پاش دروستكردنیان سهموونهكان ده‌پێچرێنه‌وه و ره‌وانه‌ی كه‌مپی ئاواره‌كان ده‌كرێن.
به‌رپرسی لقی مانگی سووری توركی له عێراق، شه‌فه‌ق لۆستار، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند: "له ناوه‌ندی هه‌ولێر فڕنێكمان هه‌یه كه له توانیدایه رۆژانه پێنج هه‌زار سه‌موون دروستبكات بۆ ئه‌و ئه‌و خوشك و برایانه‌مان كه له مووسڵ ده‌ربه‌ده‌ربوون. له‌و فڕنهدا سه‌موون دروست ده‌كه‌ین و به‌سه‌ر ئه‌و ئاوارانه‌دا دابه‌شی ده‌كه‌ین كه له كه‌مپی ئاواره‌كانی لە حه‌سه‌ن شام و حازر نیشتەجێن".
لۆستار باسی له‌وه كرد كه پلانیان داناوه پرۆژه‌ی فڕنه‌كه به‌رفراوانتر بكه‌ن و، گوتی: "له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌ستمان به كار كردووه بۆ دانانی فڕن له ناوه‌ندی كه‌مپه‌كان و ده‌وروبه‌ری مووسڵدا. ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه‌مان جێبه‌جی بكرێت ئه‌وا رۆژانه 20 هه‌زار سه‌موون دروست ده‌كه‌ین. به‌و شیوه‌یه‌ش ده‌توانرێت سه‌موونی زیاتر بۆ ژماره‌یه‌كی زۆرتر له ئاواره دابین بكه‌ین".
مانگی سووری توركی، له ناوه‌ندی لۆجستی هه‌ولێره‌وه، هاوكارییه مرۆییه‌كانی له عێراق رێك ده‌خات. ئه‌و هاوكاریانه‌ی خێرخوازانی توركیا پێشكه‌شی مانگی سووری ده‌كه‌ن. به بارهه‌ڵگر ده‌هێنرینه هه‌ولێر و له‌وێوه به‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتیانه‌دا دابه‌ش ده‌كریت كه به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌وه له ماڵ و حالی خۆیان ئاواره بوون.