Yusuf Aydın Deniz
16 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بە جیا په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ میری قه‌ته‌ر، شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی، سه‌رۆكی ئیندۆنێزیا، جۆكۆ ویدۆدۆ و سه‌ركۆماری سوودان، عومه‌ر به‌شیر ئه‌نجامدا.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كان ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدراون و تیایداندا پرسی گواستنه‌وه‌ی باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ته‌ل ئه‌بیبه‌وه بۆ قودس و كردنه ئامانجی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له لایه‌ن سه‌ربازانی ئیسرائیله‌وه له غه‌ززه، له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی كه بڕیاره رۆژی هه‌ینی له ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌بچێت، تاوتوێكراوه.
سه‌ركرده‌كان ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه پێویسته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌رامبه‌ر پێشێلكارییه‌كان ده‌رهه‌ق به فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بێده‌نگ نه‌بێت و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی هه‌ڵوێستی هاوبه‌شی وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی كراوه‌ته‌وه.
دوای هه‌ڵكشانی گرژییه‌كان به گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ قودس، ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین، مه‌حمود عه‌باس و شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم و سه‌رۆكوەزیرانی نوێی مالیزیا، مه‌هاتیر محەمەد و میری كوێت، شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح و شای سعوودیه، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئه‌نجامداوه.
راشگه‌یه‌نراوه ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی فه‌ڵه‌ستینه‌وه، به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه دیپلۆماتییەكانی.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی فەڵەستین پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ رێبەری کاسۆلیکییەکان پاپا فڕانسێس ئەنجامدا.
بە گوێرە ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی نێو کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمارەوە وەرگیراون، ئەردۆغان لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ پاپا فڕانسیس جەختی لەوە کردۆتەوە کە مایەی قبوڵکردن نییە قودس کە لە هەرسێ ئاینی ئاسمانییەوە گرنگی پێدراوە و بەو جۆرە پێشێلکاریی تێدا ئەنجام بدرێت.
ئەردۆغان رایگەیاند مەرجە کە هەردوو وڵات رێگەچارەیەکی ئاشتییانەی هاوبەش بدۆزنەوە بۆ قودس.
لە درێژەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە ئەردۆغان جەختی کردەوە لەوەی کە مایەی قبوڵ کردنییە لە قودس موسوڵمانان بکرێنە ئامانج و بکوژرێن گوتیشی : " بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەی پێویستە ئەنجامی بدات".
بە پێی دوایین ئامار، ژمارەی ئەو فەڵەستنییانەی کە لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە لە خۆپیشاندانەکان شەھیدکراون بۆ ٦٢ کەس بەرزبوویەوە و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە سێ ھەزارو ١٨٨ کەس.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ لە شەشی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٧ قودسی وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل راگه‌یاند و ئاشكرایكرد كه باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ته‌ل ئه‌بیبه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ قودس.
بڕیاره‌کەی تره‌مپ كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی، نێوده‌وڵه‌تی و ته‌نانه‌ت ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشی لێكهوتهوه.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی فەڵەستین پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئەنجامدا.
پە پێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا وەرگیراون، ئەردۆغان لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین رایگەیاند کە ئەنجامدانی دەیان پەلامار بۆ سەر فەڵەستینییەکان لەبەردەم چاوی جیهانەوە کارێکی ناشرین و شەرمەزارکەرە.
هەروەها ئەردۆغان زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەی نائاسایی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی دا بە پوتین کە بڕیارە لە ١٨ی ئەم مانگە لە ئیستانبوڵ ئەنجام بدرێت.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی ئەنجامدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سه‌رچاوه دیپلۆماتییهكانەوە دەستکەوتوون، له په‌یوه‌ندییه تەلەفۆنییەكهدا هه‌ردوولا تاتوێی دوا پێشهاته‌كانی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ته‌ل ئه‌بیب-ه‌وه بۆ قودس و كردنه ئامانجی فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه‌یان له‌لایه‌ن سه‌ربازانی ئیسرائیله‌وه كردووه.
ئەردۆغان و روحانی لەباره‌ی گرنگی یەک هەڵوێستی موسڵمانان دواون لە کۆبوونەوەی نائاسایی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی کە رۆژی هه‌ینی لە ئیستانبوڵ ئەنجامدەدرێت. جه‌ختیشیان له چاودێریكردنی ئه‌م ته‌وه‌ره به چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كردووەته‌وه.