Islam Doğru
22 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2020
نیویۆرك – AA
تا ئێستا لە هه‌ڵبژاردنەکانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كه بڕیارە لە سێی تشرینی دووه‌می داهاتوودا به‌ڕێوه‌بچێت، زیاتر له ٤٠ ملیۆن ده‌نگ دراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی "پڕۆژه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا" كه زانیارییه‌كان له‌باره‌ی ده‌نگدانی پێشوه‌خته بڵاو ده‌كاته‌وه، تا ئێستا له رێگای پۆسته و ده‌نگدان به ده‌ست، ٤٠ ملیۆن و ٥٠٣ هه‌زار و ٦١ دەنگدەر، ده‌نگی داوه.
به‌رزترین رێژه‌ی ئه‌و ده‌نگدانه‌ش له ویلایەتەکانی تێكساس، كالیفۆرنیا و فلۆریدا بووه.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه كه داوای نزیكه‌ی ٨٠ ملیۆن كارتی ده‌نگدان كراوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكا بۆ ده‌نگدان له رێگای پۆسته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێت و پسپۆڕی هه‌ڵبژاردنەکان له زانكۆی فلۆریدا، پڕۆفیسۆر میشێل ماكدۆڵاند پێشتر رایگه‌یاندبوو كه ده‌نگدانی پێشوه‌خته له رێگای پۆسته و ده‌نگدان به ده‌ست به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌بێت بۆ زیاتر به‌شداریكردنی ژماره‌ی ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا.