Ahmet Dursun,
19 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2019
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف لەهەمبەر لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ کە رایگەیاندبوو هێرش بۆسەر بنکە نەوتییەکانی سعوودیە "هۆکاری جەنگن" رایگەیاند، ئەوانە جۆرێکن لە هەڵخەڵەتاندن و راکێشانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ جەنگ و گوتی: "ئەوان دەبێت نزا بکەن کە ئەو شتانەی گوایە بەناوی باشەی خۆیانەوە بەدوایدا دەگەڕێن بەدەستیان نەهێناوە".
محەمەد جەواد زەریف ئاماژەی بەوەدا کە مایک پۆمپیۆ بەردەوامە لە تۆمەتبارکردنی ئێران لە پرسی هێرشکردنە سەر بنکەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ سعوودیە و لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە وەڵامی لێدوانەکانی مایک پۆمپیۆ کە رایگەیاندبوو ئەمانە هۆکاری جەنگن، دایەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف رایگەیاندووە کە مایک پۆمپیۆ هانی جەنگ دەدات دژبە ئێران و گوتی: "پاشماوەکانی تاقمی B و هاوپەیمانە چاوچنۆکەکانیان، هەوڵ دەدەن سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ فریوبدەن بۆ راکێشانی بۆ نێو جەنگ. ئەوان دەبێت نزا بکەن کە ئەو شتانەی گوایە بەناوی باشەی خۆیانەوە بەدوایدا دەگەڕێن بەدەستیان نەهێناوە. ئەوان لەبەر ئەوەی زۆر لووت بەرزن ئەوەی چوار ساڵ لەمەوبەر نەیانتوانیوە کۆتایی پێبهێنن لە جەنگی وڵاتێکی وەک یەمەن کە زۆر بچوکترە (لە ئێران) لە جەنگدا، باجەکەی دەدەن".
محەمەد جەواد زەریف لە پەیامێکی دیکەدا سەبارەت بە گرتەیەکی مایک پۆمپیۆ کە لە مانگی نیساندا لە زانکۆی تێکساس A&M گوتارێک پێشکەش دەکات و دەڵێت "من رێکخەری CIA بووم. درۆمان کرد، هەڵمانخەڵەتاند و دزیمان" گوتی:
"خووی کۆن بە ئاسانی لەبیر ناکرێت. ئەو خوێنانەی بە خۆڕایی و بە درۆ و فریودان دەرژێن و گوێنەدان بە خەرجییەکان لە گەنجینەی خەڵک بۆ کڕیارە بیانییەکان (سعوودیە) لەم رۆژانەی دواییدا زیادی کردووە".
وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، جۆن بۆڵتن و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو و جێنشینی سعوودیە، شازادە محەمەد بن سەلمان و جێنشینی ئەبوزەبی، شازادە محەمەد بن زاید کە بە تاقمی B ناویان دەبات بەوە تۆمەتبار دەکات کە هەوڵ دەدەن ئەمریکا راکێشن بۆ نێو جەنگەوە لەگەڵ ئێران.
- هێرشکردنە سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ئارامكۆ
رۆژی شه‌ممه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشكرایه سه‌ر دوو كارگه‌ی سه‌ربه ئارامكۆ و له ئه‌نجامدا ئاگر له هەردوو كارگهكە كه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌و هێرشانه‌دا كه هیچ كوژراو و بریندارێكی لێ نه‌كه‌وته‌وه حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد كه به ١٠ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌نجامداوه.
به هۆی ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ئارامکۆ لە سعوودیە كه گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته له جیهاندا، به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وت له‌و وڵاته ٥،٧ ملیۆن به‌رمیل كه‌می كرد. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا نرخی نه‌وت له‌سه‌دا ١٠ بەرزبوویەوە.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ باسی له‌وه كرد كه ئێران هێرشه‌كانی ئه‌نجامداوه و رایگه‌یاند ''له‌نێو هه‌موو ئه‌و بانگه‌وازانه‌ی ده‌كرێن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و گوشارانه، ئێستا ئێران ده‌ستیكردووه به هێرشێكی بێ وێنه بۆسه‌ر كێڵگهکانی وزه لە جیهان. هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بیسه‌لمێنێت هێرشه‌كه له یه‌مه‌نه‌وه ئه‌نجامدراوه''.
چه‌ند به‌رپرسێكی ئەمریکی كه نه‌یانویستووه ناویان ئاشكرا بكرێت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه ئه‌و هێرشانه‌ی كراونه‌ته سه‌ر كۆمپانیای ئارامكۆ له لایه‌ن ئێرانه‌وه به مووشه‌كی ئاراسته‌كراو و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئه‌نجامدراون.
له به‌رامبه‌ردا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زەریف تۆمه‌ته‌كانی مایک پۆمپیۆی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند ''وه‌زیر پۆمپیۆ كه سیاسه‌تی گوشاری زۆری ئه‌نجامی نه‌بوو، پەنا ده‌باته به‌ر سیاسه‌تی درۆی گه‌وره''.
له یه‌مه‌ن كه ماوه‌یه‌كی زۆره ناسه‌قامگیری سیاسیی درێژه‌ی هه‌یه، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان حووسییه‌كان و هێزه‌كانی سه‌ربه حكوومه‌تی یه‌مه‌ن درێژه‌ی هه‌یه که پشتیوانی سعوودیه و ئیماراتی هه‌یه. حكوومه‌تی ئێرانیش پشتیوانی حووسییه‌كان ده‌كات.