Rewa Mahmood Hasan
03 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2019
لەندەن - AA
لە راگەیەندراوی هاوبەشی بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسادا داوا لە ئێران کراوە لە پیتاندنی یۆرانیۆمدا بگەڕێتەوە بۆ ئەو بڕەی کە لە رێککەوتنی ئەتۆمیدا بۆی دیاریکراوە.
نوێنەرایەتی باڵای ئاسایش و سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ بەریتانیا، وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا و ئەڵمانیا لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە بەرامبەر تێپەڕاندنی سنووری پیتاندنی یۆرانیۆم لە لایەن ئێرانەوە کە بۆی دیاریکرابوو.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "نیگەرانین لەم بڕیارە کە دەبێتە هۆی لێپێچینەوە لە ئامرازێک کە پێویستە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی. داوا لە ئێران دەکەین پاشگەزبێتەوە لەم هەنگاوی و خۆیشی بەدوور بگرێت لەهەر رێوشوێنێکی تر کە رێککەوتنی ئەتۆمی پێشێل دەکات".
جگە لەوە لە چوارچێوەی ماددەکاندا لە هەنگاوی داهاتوودا لەگەڵ لایەنەکانی تری رێککەوتنی ئەتۆمی هەڵسەنگاندنێکی خێرا ئەنجام دەدرێت.