Hakan Çopur
18 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2020
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به گووته‌كانی رێبه‌ری ئێران، عه‌لی خامنه‌یی له‌باره‌ی ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا، رایگه‌یاند: "پێویسته ئه‌و (خامنه‌یی) ئاگای له گوته‌كانی بێت".
له تویتێكیدا كه له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، تره‌مپ رایگه‌یاندوه "به‌ناو رێبه‌ری ئایینی ئێران كه له‌م دوواییانه‌دا ئه‌وه‌نده‌ش باڵا نییه. لێدوانی خراپی داوه له‌باره‌ی ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا. ئابووریی ئێران خراپه و گه‌له‌كه‌شی ئازار ده‌چێژێت. پێویسته ئه‌و (خامنه‌یی) ئاگاری له گوته‌كانی بێت".
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له 3ی كانوونی یه‌كه‌مدا فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سه‌ربه سوپای پارسدارانی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوشت، ئێران-یش له 8ی كانوونی یه‌كه‌مدا هێرشی مووشه‌كی كرده سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌لئه‌سه‌د و هه‌ولێر كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای تێدا جێگیركراوه، به‌مه‌یش گرژیی نێوان هه‌ردوو وڵات هه‌ڵكشا.