Selçuk Acar,Muhammet Ali Kemal,Rewa Mahmut Hasan
14 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2017
نیویۆرک - AA
کاندیدی پارتی دیموکرات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ٢٠١٦، هیلاری کلینتۆن رەخنەی ئاراستەی سەرۆکی وڵاتەکەی، دۆناڵد ترەمپ کرد و رایگەیاند ''پێموایە سەرۆک و ئیدارەکەی، مەترسییەکی روونیان لەسەر دیموکراسیی درووستکردووە''.
هیلاری کلینتۆن لەدوای بڵاوکردنەوەی کتێبەکەی بە ناونیشانی ''چی بوو'' کە تایبەتە بە یاداشتەکانی ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردن، بووە میوانی کەناڵی سی ئێن ئێن.
هیلاری کلینتۆن رەخنەی لە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ گرت و گوتی: ''ترەمپ پێگەیشتوو نییە و لە ئاستی ئەو پێگەیەدا نییە کە تیایدایە. پێموایە سەرۆک و ئیدارەکەی، مەترسییەکی روونیان لەسەر دیموکراسیی دروستکردووە''.
هیلاری کلینتۆن هەریەک لە گوزارشتەکانی ''پێنەگەیشتوو، کاردانەوە لاواز و بێ تایبەتمەندیی'' بۆ ترەمپ بەکارهێنا و گوتی: ''بە باوەڕی من ئەو کەسێکە کە بەر لە کارەکە نازانرێت بە چی هەڵدەستێت''.
کاندیدی پارتی دیموکرات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ٢٠١٦، باس لەوە دەکات کە سەرۆکی FBI یارمەتی ترەمپی داوە تاکو لە هەڵبژاردنی ٢٠١٦دا بیباتەوە.
هیلاری کلینتۆن هەروەها ئاماژە بە دەنگۆی دەستتێوەردانی رووسیا لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٦دا دەکات و دەڵێت، "لە سکانداڵی واتەرگەیت گەورەترە، لەو بڕوایەدانیم لە پەیوەندیدا بووبن".
لە لایەکی ترەوە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ وەڵامی رەخنەکانی هیلاری کلینتۆنی داوەتەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر.
ترەمپ لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "هیلاری کلینتۆنی ساختەکار هەموو کەس تۆمەتبار دەکات دوای دۆڕاندنی بۆ هەڵبژاردن، تەنها خۆی تۆمەتبار ناکات. گفتوگۆکانی دۆڕاند، ئاراستەکەی دۆڕاند".
ترەمپ دەستەواژەی "نەگبەت"ی لەناو دووکەوانەدا بەکارهێناوەتەوە کە پێشتر هیلاری ناوبەناو لە ٢٠١٦دا بەکاری دەهێنا و دەڵێت، "ئەو هیلاری نەگبەتە گەڕاوەتەوە، تاکو بەرۆکمان بگرێت. ئەو (کلینتۆن)ە زۆر پارەی خەرج کرد، بەڵام لە کۆتاییدا یاریەکەی نەبردەوە".