Mohammed Baqi Hussein
15 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای كۆریای باشوور رایگه‌یاند، كۆریای باكوور له پیۆنگیانگی پایته‌خته‌وه مووشه‌كێكی نه‌ناسراویان هه‌ڵداوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵیی یۆنهاپ، سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای كۆریای باشوور لهڕاگهیهنراوێكدا رایگه‌یاندووه "كۆریای باكوور كاتژمێر 6:57 به‌یانیی ئه‌مڕۆ له نزیك پیۆنگیانگی پایته‌ختی و سونانهوه، مووشه‌كێكی نه‌ناسراوی هه‌ڵداوه. مووشه‌كه‌كه به‌سه‌ر ژاپۆندا تێپه‌ڕیوه و گه‌یشتووه‌ته باكووری زه‌ریای باسیفیك".
به‌پێی راگهیهنراوهكه، مووشه‌كه‌كه 770 كیلۆمه‌تر به‌رزبووه‌ته‌وه و 3 هه‌زار و 700 كیلۆمه‌تری له‌ئاسماندا بڕیوه و ئه‌مریكا و كۆریای باشوور لهوبابهتهیان كۆڵیوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆریای باشوور ده‌ستبه‌جێ دوای تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كه‌ی باكوور، كۆبوونه‌وه‌ی كۆنسه‌ی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌نجام دا و سوپای ئه‌و وڵاته له ده‌ریای رۆژهه‌ڵاتدا ده‌ستی به ئه‌نجامدانی مانۆڕی مووشه‌كی كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی NHKی ژاپۆن رایگه‌یاند، ره‌نگه كۆریای باكوور مووشه‌كه‌كه‌ی ئاراسته‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی ژاپۆن كردبێت.