Ahmet Dursun
17 حوزەیران 2025•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2025
تاران - AA
لەکاتێکدا هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران بۆ سەر یەکتری پێیناوەتە پێنجهەمین ڕۆژەوە، سەرلەنوێ دەنگی تەقینەوە لە تارانی پایتەختی ئێران بیسترا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، هێزەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردووەتە سەر شەقامی ئەندەرزگو لە باکووری تاران، کە ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی مەدەنی تێدا نیشتەجێیە.
ئەوەیش بەدیکرا کە دوای هێرشەکە دووکەڵ لە ناوچەکە بەرزبووەتەوە.