Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
04 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2019
ئیدلیب - AA
دایكی محه‌مه‌د، كه پاش هێرشه ئاسمانییه‌كانی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌یان تووشی ئیفلیجی بووه و، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش وه‌ك دیل له‌گه‌ڵ كچهكانیدا بۆ ماوه‌ی زیاتر له سێ ساڵ له زیندان ده‌ستبه‌سه‌ر بووه، رایگه‌یاند: "بینیم گه‌نجه مردووه‌كانیان له به‌تانی ده‌ئاڵاند و فڕێیان ده‌دان. ته‌رمم بینی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی لێببوه‌وه و چاویان ده‌رهاتبوو".
ئه‌و له ساڵی 2014دا ماڵه‌كه‌یان كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی حاریستای خۆرهه‌ڵاتی دیمه‌شق، به‌ر هێرشی ئاسمانیی كه‌وتووه و به‌هۆی برینداربوونی به سه‌ختی دووچاری ئیفلیجی بووه.
ئه‌و خانمه كه له ئێستادا ته‌مه‌نی 55 ساڵه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له شوێنێكی نزیك له ناوچه‌ی رژێم ژیاوه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیمه‌شق كراوه، به‌ڵام له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.
دایكی محه‌مه‌د ژیانی تراژیدیای پاش ئه‌و رووداوه ده‌ستیپێكرد كه ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵی خایه‌ندووه، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له به‌سه‌رهاته‌كانی كرد له ناوه‌ندی لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌لخه‌تیب كه له‌گه‌ڵ كچهكانیدا تیایدا ده‌ستبه‌سه‌ر بوون و، رایگه‌یاند: "له نه‌خۆشخانه منیان له‌گه‌ڵ كچه‌كانم برده ژوورێكه‌وه. ده‌رگاكه‌یان له‌سه‌ر داخستین. ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا بیانخستمایه قه‌بره‌وه باشتر بوو. ته‌داوی و چاره‌سه‌ركردن قه‌ده‌غه‌بوو. ته‌نیا ئاوا له نه‌خۆشخانه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. هیچ خزمه‌تێك نه‌بوو".
- "هه‌موو رۆژێك ئاواتم به مردن ده‌خواست"
دایكی محه‌مه‌د باسی له‌وه كرد كه پاش نه‌خۆشخانه ره‌وانه‌ی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌یان كردوون و، گوتی: "كاتێ ده‌ستبه‌سه‌ربووم زۆر شتم بینی. هه‌موو رۆژێك ئاواتم به مردن ده‌خواست. من نه‌خۆشبووم شتێك نه‌بوو له‌سه‌ر زه‌وی له‌سه‌ری بخه‌وین. كچه‌كانیشم ده‌ستبه‌سه‌ربوون. ئه‌وان له‌گه‌ڵ مندا بوون. یه‌كێكیان منداڵی هه‌بوو. گوتم 'با ئه‌وان بچنه ده‌ره‌وه. به مناڵه‌كانیان شاد ببنه‌وه. چیتان ده‌وێت له منی بكه‌ن'. به بێ تاوان ئێمه‌یان ده‌ستگیركرد و به‌دیل گرتیانین. دوای دوو ساڵ و مانگێك ئازادكراین و ئێمه‌یان بۆ ئیدلب راگواست".
دایكی محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد زۆر نیگه‌رانه كه بووه‌ته شایه‌تحاڵی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كچه‌كانی هاتووه و رایگه‌یاند:
"زۆریان به‌سه‌ر كچه‌كانم هێنا. خستیاننه ژووری یه‌ك كه‌سی، به تینوێتی و برسێتی هێشتیاننه‌وه. گه‌نجه‌كان لێیان ده‌درا و تا راده‌ی مه‌رگ ده‌بران. من نزام بۆ ده‌كردن. له‌ژێر زه‌ویدا بووین. خۆرمان نه‌ده‌دی. وه‌ك دیل وابووین. له ژوورێكی یه‌ك مه‌تر و نیویدا ١٩ كه‌س بووین. حه‌زم ده‌كرد بمرم. توانای ئارامگرتنم نه‌مابوو. ئه‌گه‌ر نه‌خۆشێك بگه‌یشتایه‌ته راده‌ی مردن، ده‌رزییه‌كی ئازارشكێنیان لێ نه‌ده‌دا. ده‌یانگوت با بمرێ. كه داوای ئاومان ده‌كرد له ده‌یانگوت له ته‌والێته‌كان بیخۆنه‌وه. خواردن نه‌بوو. ژووره‌وه پڕبوو له مێروو".
- "ده‌نگی ئهشكهنجهكانم بۆ له‌بیرناكرێت"
هه‌روه‌ها گوتی: "ناتوانم ده‌نگی ئه‌و ئه‌شكه‌نجانه له‌بیربكه‌م كه له‌وێ گوێم لێبووه. به‌رده‌وام له گوێم‌دا ده‌زرنگێنه‌وه. بینیم گەنجە مردووەكان لەبەتانییەوە پێچرابوون و فڕێدرابوون. تەرمم دەبینی كە هەندێك لە پەلەكانی پەڕیبوون و چاویان هاتبووە دەرەوە. برینم بە روخساریانەوە بینی كە شوێنەواری ئەشكەنجەبوون. منداڵانیان لەدایكیان جیادەكردەوە. نەدەزانرا بۆ كوێیان دەبەن. دایكەكان بۆ منداڵەكانیان دەگریان. منداڵەكانیان دەبردە خانەی بێنازان. هیوام دەخواست كچەكانمان لێرە رزگاریان ببێت و بە هاوسەرەكانیان شادببنەوە".
دایكی محەمەد ئاماژەی بەوەدا كە لە زیندان زیاتر بیری نەوەكەی كردووە بەناوی ئوسامە و گوتی، "خوای گەورە لە زیندان رزگاری كردین. رۆژێك ناویان دەخوێندینەوە. ناوەكانیان خوێندینەوە و لە زیندان دەرچووین. چوار رۆژ لە دیمەشق ماینەوە. كچەكانم لەترسان نەیاندەوێرا تەماشای دەوروبەر بكەن. دەترساین بخرێینەوە زیندان. دوای چوار رۆژ هاتین بۆ ئیدلیب. دواتر كوڕەكانیشم هاتن بۆ ئیدلب. رژێم ئێمەی لەوێ وەدەرنا. دەستی بەسەر سامانەكەماندا گرت. دەستی بەسەر خانوو و دوكانەكانماندا گرت. ناچار بە كۆچی كردین بۆ ئیدلب".
دایكی محەمەد ده‌ڵێت كە دوای هێرشە ئاسمانییەكە خراوەتە زیندان و لەبەرئەوەی چارەسەری بۆ نەكراوە، ئێستا كەوتووەتە سەر جیگا.
ناوبراو گوتی، "ئەوان بەخودا دەسپێرم. سكاڵا لە هەموو ستەمكاران دەكەم لای خودا. خودا فێری ئارامگریی كردووم. سەرباری ئازارەكانم ئارام دەگرم. بۆ ئەوەی هیچ كەس بێزار نەكەم، ئارام دەگرم و دەنگم دەرنایەت. لەزیندان خەیاڵی باشبوونی دۆخەكەم دەكرد، بەڵام هەرگیز پێم وانەبوو رزگارم ببێت. پێم وابوو هەر لەوێ دەمرم".