Kasım İleri
14 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2019
واشنتۆن - AA
ناوەندی سەرکردایەتی فەرماندەیی ئەمریکی بڵاویکردەوە ئەو دوو کەشتییە ئەمریکییەی لە کەنداوی عومان هێرشیانکرایە سەر داوای یارمەتییان لە هێزە دەریاییەکانی ئەمریکی کرد. کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکاش بەدەم هاوکاریی ئەو دوو کەشتییەوە چوونە کە هێرشیان کراوەتە سەر.
گوتەبێژی هێزە دەریاییەکان جۆش فرێی لە روونکردنەوەیەکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی:
"ئاگاداری ئەو هێرشانەین کە کراونەتە سەر کەشتییە تانکەرییەکانمان لەکەنداوی عومان. کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا لەناوچەکەدا بەکاتی نێوخۆیی ئەوێ هەواڵیان پێدرا کە یەکەمیان کاتژمێر 6.12 ی بەیانی و دووەمیشیان کاتژمێر 7.00 هێرشیانکراوەتە سەر. کەشتیی جەنگیی ئەمریکی لەناوچەکەدایە و هاوکاریی کەشتییەکانی ناوچەکە دەکات".
لەم نێوەندەدا گوتەبێژی ناوەندی سەرکردایەتی فەرماندەیی ئەمریکی موقەدەم ئێرڵ براون لە راگەیەندراوێکی نووسراودا جەختیکردووەتەوە کە ئەو دوو کەشتییەی داوای یارمەتییان کردووە ناوەکانیان"M/V Front Altair" و ."M/V Kokuka Courageous"
براون کە ئاماژەیکرد 21 کارمەندی کەشتیی Kokuka Courageous کە کرابووە ئامانج، گواسترانەوە بۆ کەشتیی ئەمریکیی Bainbridge، گوتیشی فڕۆکەی جۆری P-8 کە سەر بە هێزەکانی ئاسمانیی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا لە گەڕان و پشکیندایە.