Sertaç Bulur
02 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
لە ئاکامی هێرشێكی ئاسمانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی زاپ له باكووری عێراق، چه‌ند سه‌كۆیه‌كی چه‌ك، په‌ناگه و جبەخانە له‌ناوبران كه له لایه‌ن رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌وه به‌كارده‌هێنران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە لایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراونەتەوە، سوپای تورکیا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی کەمپەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق.
لەو چوارچێوەیەشدا فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە فەرماندەیی هێزی ئاسمانیی سوپا، دوێنێ هێرشێکی ئاسمانییان بۆ سەر کەمپەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی لە ناوچەی زاپ ئەنجامداوە.
لەمیانی هێرشەکەشدا ژمارەیەک سەکۆی چەک، پەناگە، جبەخانەی رێکخراوەکە، خاپوورکراون.
لە دوای ئەنجامدانی هێرشە ئاسمانییەکان فڕۆکەکان بە سەلامەتی گەڕانەوە بنکەکانیان.