Ruslan Rehimov
27 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2023
باکو-AA
وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان رایگەیاند، هێرشێکی چەکداریی کراوەتە سەر باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تاران و لە ئاکامدا بەرپرسی ئەمنیی باڵیۆزخانەکە کوژراوە.
لەو بارەیەوە وەزارەتەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە داوە کە نزیکەی کاتژمێر ٠٨:٣٠ بە کاتی باکو هێرشێکی چەکداریی کراوەتە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، هێرشبەرەکە کە بە کڵاشینکۆف تەقەی کردووە، بەرپرسی ئەمنیی باڵیۆزخانەکەی کوشتووە و دوو پاسەوانیشی بریندار کردووە.
ئاماژە بەوەش کراوه که لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە رووداوەکە بەردەوامن و وردەکاریی زیاتر بۆ رای گشتی بڵاودەکرێتەوە.