Dildar Baykan,Muhammet Ali Kemal
01 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2019
نیویۆرك- AA
له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كداریی بۆ سه‌ر بینای شاره‌وانی له شاری ڤێرجینیا بیچی سه‌ربه ویلایه‌تی ڤێرجینیای ئه‌مریكا، ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و شه‌ش كه‌سی دیكه برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیای ئه‌مریكیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه، كارمه‌ندێكی شاره‌وانیی ڤێرجینیا بیچ دوای نیوه‌ڕۆ چووه‌ته نێو بیناكه‌وه و ده‌ستی به ده‌ستڕێژی هه‌ڕه‌مه‌كی كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس، جه‌یمس سێرڤێرا، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و شه‌ش كه‌سی دیكه برینداربوون.
جه‌یمس سێرڤێرا باسی له‌وه‌شكردووه كه هێرشكاره‌كه كوژراوه.
هێشتا نازانرێت هێرشكاره‌كه له‌نێو ١١ كهسهكهدایه یان نا.
لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.