Burak Karacaoğlu,Eşref Musa
07 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2018
ئیدلب- AA
لە هەریەک لە پارێزگاکانی حەما ناوەڕاستی سووریا و ئیدلب باکووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە، فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا و رژێمی بەشار ئەسەد هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون و بەرەکانی پێشەوەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سەربازیی و گرووپە چەکدارەکانی نەیاری رژێم.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە لۆکاڵییەکانەوە دەستیکەوتوون، فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا و رژێمی بەشار ئەسەد، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون و بەرەکانی پێشەوەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سەربازیی و گرووپە نەیارەکانی رژێم لە هەریەک لە شارۆچکەکانی کەفر زیتا لە باکووری حەما و هابیت لە باشووری ئیدلب. لە هێرشەکانی سەر هابیتدا هاووڵاتییەکی سڤیل گیانی لەدەستدا.
هاوکات شانەی چاودێریی فڕۆکە جەنگییەکان کە سەربە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنە، لە راگەیەنراوێکدا سەبارەت بە هێرشەکان کە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویانکردووەتەوە، هاتووە "سێ فڕۆکەی جەنگیی رووسیی کە لە بنکەی سەربازیی حومەیمیمەوە فڕیون و دوو فڕۆکەی جەنگیی رژێمی ئەسەد هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە حەما و باشووری ئیدلب و بەرەکانی پێشەوەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن".