Burak Karacaoğlu,Eşref Musa,Rewa Mahmood Hasan
24 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2019
ئیدلب - AA
هێرشی رژێمی ئەسەد و رووسیا بۆسەر ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب بەردەوامی هەیە و لە هێرشە ئاسمانی و وشکانیدا ٢ کەسی مەدەنی گیانیان لەدەست دا و ٦ ی تریش بریندار بوون.
بەپێی سەرچاوەکانی بەرگری شارستانی، رژێمی ئەسەد و پشتگیریکارانیان لە شارۆچکەکانی کەفر زیتا، مه‌عره‌ت نو‌عمان، خان شەیخون و گوندەکانی چواردەور هێرشی ئاسمانی و وشکانیان ئەنجام دا‌و بەهۆیەوە ٢ کەسی مەدەنی گیانیان لەدەست دا‌و ٦ی تریش بریندار بوون.
له ئه‌نجامی هێرشە ئاسمانییه به‌رده‌وامه بێپچڕانهكاندا كه به درێژایی دوێنێ درێژه‌یان هه‌بووه، ٥٠ هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون.
هاوكات له ئه‌نجامی هێرشە ئاسمانییه‌كان له میانی دوو رۆژی رابردوودا بۆسه‌ر ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب، ٦٧ هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون.