Ahmed al-Masri,Gülşen Topçu,Rewa Mahmut Hasan
31 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2017
دۆحە-AA
کەناڵی ئەلجزیرە راگەیەنراوێکی وەزیری دەرەوەی قەتەر، شێخ محەمەد بن عەبدولرەحمان ئالسانی بڵاو کردەوە دەربارەی ئیدارەی حەج.
ناوبراو لە راگەیەنراوەکەدا وەڵامی گوتەیەکی هاوتا سعوودیەکەی، عادل جوبەیری داوەتەوە کە ئاماژەی بەوەدابوو قەتەر پرسی حەجی بە سیاسی کردووە و خوازیارە ئیدارەی حەج بکات بە نێودەوڵەتی.
وەزیری دەرەوەی قەتەری ئەو دەنگۆیانەی بە درۆخستۆتەوەو دەڵێت، "هیچ بەرپرسێکی قەتەری، لێدوانی نەداوە سەبارەت بە نێودەوڵەتیکردنی ئیدارەی حەج، هیچ لایەنێک رێکارێکی نەگرتۆتە بەر تاکو ببێتە هۆکاری ئەوەی پرسی حەج وەک پرسێکی نێودەوڵەتی سەیر بکرێت. قەتەر پرسی حەجی بە سیاسی نەکردووە، بە داخەوە ئەم پرسە لە لایەن سعودیەوە بە سیاسی کراوە".