Büşranur Koca,Zahir Sofuoğlu
11 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2023
ئەنقەرە – AA
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست-ی ئەمریکی بڵاوی کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دەیان ھەزار تۆن تەقەمەنی داوە بە ئیسرائیل، بۆ ئەوەی سوپای ئیسرائیل لە ھێرشەکانی بۆسەر کەرتی غەززە بەکاریان بھێنێت.
ڕۆژنامەکە لە ھەواڵێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، ئەمریکا ١٥ ھەزار بۆمب و ٥٠ ھەزار گولـلە تۆپی ڕەوانەی ئیسرائیل کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوان لە غەززە، پرسیاری لەبارەی بەرپرسیارێتی ئەمریکا سەبارەت بە دەستەبەرکردنی پاراستنی گیانی خەڵکی مەدەنی لە غەززە وروژاندووە.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە حکوومەتەکەی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لەھەمبەر دابینکردنی چەک و تەقەمەنی بۆ ئیسرائیل، ڕووبەڕووی فشاری زیاتر بووەتەوە.