Aliia Raimbekova,Zahir Sofuoğlu
11 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2023
کێیڤ – AA
فەرماندەیی ھێزی ئاسمانی ئۆکراینا ڕایگەیاند کە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ڕووسیا بە ئاراستەکردنی ھەشت مووشەکی بالیستی، ھێرشی کردووەتە سەر کێیڤ پایتەختی ئۆکراینا.
فەرماندەیی ھێزی ئاسمانی ئۆکراینا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سیستەمی بەرگریی ئۆکراینا، ئەو مووشەکە بالیستییانەی کە لەلایەن ڕووسیاوە ئاراستەی کێیڤ کرابوون، تێکشکاندووە.
ڕاشیگەیاندووە کە شەوی ڕابردوو، ھێزەکانی ڕووسیا بە ئاراستەکردنی ١٨ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە جۆری "شاھید"، ھێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەک ناوچەی ئۆکراینا.
باسی لەوەیش کردووە، کە سەرجەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ڕووسیا، لەلایەن ھێزەکانی ئۆکرایناوە تێکشکێندراون.