Sarp Özer
04 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی سوپای تورکیا بۆ سەر ئامانجە تیرۆریستییەکان لە باکووری عێراق، فڕۆکە جەنگییەکان کە لە سێ فڕگەی جیاوازەوە هەڵدەستان، لە یەک کاتدا قوڵایی ١٤٠ کیلۆمەتر ئامانجەکانیان پێکا لەوانەش چیای ئاسۆس و لەم ئۆپەراسیۆنەدا فڕۆکەکانی جەنگی بارهەڵگری سووتەمەنی، فڕۆکەکانی چاودێری و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەرکیان پێ سپێردرا.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، ١٦ ئامانجی تیرۆریستان لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە شەوی ڕابردوو لە ناوچەکانی مەتینا، گارە، خواکورک، قەندیل و ئاسۆس بەڕێوەچوو، لەناو بران.
دەرکەوتووە کە ئۆپەراسیۆنەکە لە چوارچێوەی "لەناو بردنی تیرۆر لە سەرچاوەکەیەوە" لە ناوچەکانی قەندیل و ئاسۆس کە لە باشووری هەڵکەتووە، ئەنجام دراون.
دوای کارە هەواڵگرییەکان، دەست بە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی لە ناوچەکە کرا. فڕۆکە جەنگییەکان کە لە سێ فڕگەی جیاوازەوە هەڵدەستان، لە یەک کاتدا قوڵایی ١٤٠ کیلۆمەتر ئامانجەکانیان پێکا لەوانەش چیای ئاسۆس.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە هەم لە ڕووی پلاندانان و هەم لە ڕووی جێبەجێکردنەوە هەستارییەکی زۆر گیرابوویە بەر، پەناگە، ئەشکەوت، حەشارگە، تونێل و کۆگای چەک و تەقەمەنی ڕێکخراوی تیرۆریستی کرایە ئامانج.
لەم ئۆپەراسیۆنەدا جگە لە فڕۆکە جەنگییەکان، فڕۆکەکانی جەنگی بارهەڵگری سووتەمەنی، فڕۆکەکانی چاودێری و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەرکیان پێ سپێردراوە و ١٦ ئامانجی تیرۆریستان خاپوور کراوە.
هاوکات لەگەڵ پڕکردنەوەی کۆگای سووتەمەنی فڕۆکەکان و بۆردومانی ناوچەکە لە لایەن ئەو فڕۆکانەوە، دەنگی چەندین تەقینەوە لە ئامانجەکانی تیرۆریستان دەبیسترا.
سەرچاوە ئەمنییەکان ڕایانگەیاندووە کە دوای ئەو هێرشە تیرۆریستییەی کە ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە ئەنقەرە ئەنجامی دا، لە ماوەی سێ رۆژدا سوپای تورکیا دوو ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی گەورەی لە باکووری عێراق ئەنجامداوە و توانراوە ٣٦ ئامانجی تیرۆریستان لە ناو ببات.