Hemın Othman Mohammed
19 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2016
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیربی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد حكوومه‌تی ئه‌مریكا هیچ نیگه‌رانییه‌كی نییه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و رووسیا.
جۆن كیربی له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا، پرسیاری سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو لێ‌کرا كه رایگه‌یاندبوو ره‌نگه بیر له هاریكاریی بكه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ رووسیادا له‌بواری پیشه‌سازیی به‌رگریدا.
له وه‌ڵامدا كیربی ئاماژه‌ی به‌وه كرد هیچ هه‌واڵێكی له‌و باره‌یه‌وه به‌رچاو نه‌كه‌وتووه و گوتی: "توركیا هاوپه‌یمانێكی گرنگی ناتۆیه و هاوبه‌شه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا، خوازیاری به‌رده‌وامیین له‌و بوره‌دا".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باسی له‌وه كرد په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و رووسیا په‌یوه‌ندی به‌و دوو وڵاته خۆیانه‌وه هه‌یه و گوتی: "به‌دڵنیاییه‌وه هیچ سنوورداركردنێك له ئارادا نییه. هیچ هۆكارێك له ئارادا نییه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێک نیگه‌ران بێت. ئێمه‌ش نیگه‌ران نین ئه‌گه‌ر توركیا و رووسیا له بواره‌كانی ئاسایش و به‌رگری په‌یوه‌ندیی نوێ و جیاواز درووستبكه‌ن. ئه‌وه بڕیارێكه كه خۆیان ده‌یده‌ن".
جۆن كیربی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه که گرنگی و به‌های ئه‌ندامێتی و به‌شداری توركیایان له ناتۆ و هاوپه‌یمانی دژ به داعشدا له‌به‌رچاوه وهه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و به‌شدارییه قووڵتر و به‌هێزتربكه‌ن.
كیربی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که هه‌ركاتێک نیگه‌رانییان سه‌باره‌ت به هه‌ر شتێک له‌باره‌ی تورکیاوه هه‌بووبێت بێ سڵه‌مینه‌وه ئاشکرایانکردووه، سه‌باره‌ت به‌و لێدوانانه‌ش که ده‌ڵێن خۆرئاوا یان ئه‌مریكا رۆلیان هه‌بووه له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزدا، جۆن كیربی ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له بابه‌ته‌كانی وه‌ك دادگایی‌کردن یان ئازادیی راگه‌یاندن قسه‌یان هه‌بووه.