Hemin Hüseyin
17 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2018
هه‌ولێر - AA
وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە بەغدا بەڵێنی داوە بەشە دەرمانی ھەرێم لەسەر پشکی سەدا ١٧ رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکات، ھاوکات لە ئێستاشدا شاندێکی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی و دارایی لە بەغدان بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی مووچەی کارمەندان.
وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان، رێکەوت حەمەڕەشید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەونیدا گوتی: ''لە ئێستادا شاندێکی حکوومەتی ھەرێم لە بەغدایە کە پێکھاتووە لە نوێنەری وەزارەتەکانی تەندروستی و دارایی و پەروەردە کە ھیوادارین لەماوەیەکی مەکدا مووچەی ئەو وەزارەتانە بنێرێت''.
سەبارەت بە نەبوونی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی ھەرێمی کوردستانیش، رێکه‌وت حەمەڕەشید گوتی: ''بەغدا بەڵێنی داوە کە لە پشکی سەدا ١٧ بەشە دەرمانی ھەرێمی کوردستان بنێرێت لە لایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و جێگرەکەی پێمان گوتراوە تەواوی ئاسانکاری بکەین بۆ ئەوەی بەغدا ھەر زانیارییەکی پێویستە پێیانی بدەین و ئێمەش ئامادەی ھەموو شتێکین''.
ئه‌مڕۆ شاندێكی وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و دارایی به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه سه‌ردانی به‌غدایان كرد.