Mohammed Baqi Hussein
07 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌رله سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌مریكا كه بڕیاره 15 و 17ی ئایار ئه‌نجام بدرێت، وه‌زیری دادی توركیا، به‌كر بۆزداغ به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی زنجیرە دیدارێك له‌باره‌ی راده‌ستكردنه‌وه و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سه‌ركرده‌ی فه‌تۆ، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن به شێوه‌یه‌كی كاتی، به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێكه‌وت.
به‌كر بۆزداغ و شاندی یاوه‌ری له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تیمه‌سگوتی سه‌ربازییه‌وه به‌ره‌و ئه‌مریكا به رێكه‌وتن.
بڕیاره كاتژمێر 5:30ی ئێواره‌ی سبەی دووشەممە به كاتی ئه‌مریكا، وه‌زیری دادی توركیا، به‌كر بۆزداغ له‌گه‌ڵ وه‌زیری دادی ئه‌مریكا، جێف سێشن كۆببێته‌وه.
وه‌زیری دادی توركیا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به چوار دۆسیه‌ی جیاجیا كه له‌باره‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی گوله‌نه‌وه ره‌وانه‌ی ئه‌مریكایان كردووه، زانیاری ده‌دات و چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نوێ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی گوله‌ن له پشت هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزه‌وه بووه ده‌خاته‌ڕوو.
بڕیاره وه‌زیری دادی توركیا، به‌كر بۆزداغ رێككه‌وتنی ئه‌مریكا و توركیا له‌باره‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی تاوانبارانه‌وه وه‌بیری هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی بهێنێته‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی ده‌ستگیركردنی گوله‌ن به شێوه‌یه‌كی كاتی بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها بڕیاره بەکر بۆزداغ له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پێویستیی ناردنی دۆسیه‌كانی سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنه‌وه و ده‌ستگیركردنی گوله‌ن بۆ دادگاكان بكات.
- "هه‌وڵه‌كانی توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت"
دوێنێ وه‌زیری دادی توركیا، به‌كر بۆزداغ له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا دوای و گوتی: "ئه‌و بابه‌ته‌ی تاوتوێی ده‌كه‌ین ده‌ستگیركردن و راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی تیرۆریست فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ده‌بێت. له كۆتاییدا هه‌ر ده‌یانهێنینه‌وه بۆ توركیا و راده‌ستی دادگایان ده‌كه‌ین".