Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
07 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2017
رابه‌ری نوێی بزووتنه‌وه‌ی به‌رگری ئیسلامی فه‌ڵه‌ستین (حه‌ماس)، ئیسماعیل هه‌نیه وه‌ك كه‌سێك كه به درێژایی ته‌مه‌نی له به‌رگریدا ژیاوه كه‌سایه‌تیه‌كی خه‌باتگێڕ و لێهاتووی هه‌یه.
له هه‌ڵبژاردنێكدا كه بۆ سه‌رۆكایه‌تی مه‌كته‌بی سیاسیی حه‌ماس ئه‌نجامدرا، ئیسماعیل هه‌نیه هه‌ڵبژێردرا بۆ شوێنی خالید مه‌شعه‌ل.
به هۆی ساده‌یی و هێمنیه‌وه، ئیسماعیل هه‌نیه جێگه‌ی خۆی له دڵی فه‌ڵه‌ستینیه‌كاندا كردووه‌ته‌وه و له كه‌مپێكی ئاواره‌كانی كه‌رتی غه‌ززه‌ی گه‌مارۆدراودا ژیان به‌سه‌رده‌بات.
رابه‌ری پێشووی حه‌ماس، خالید مه‌شعه‌ل له قه‌ته‌ر داده‌نیشت.
ئیسماعیل هه‌نیه له ساڵی 1963دا له خانه‌واده‌یه‌كی هه‌ژاری نیشته‌جێی كه‌مپی ئاواره‌ی ئهششاتی باکووری كه‌رتی غه‌ززه هاتۆته دونیاوه.
ئیسماعیل هه‌نییه ساڵی 1983 له زانكۆی ئیسلامی له غه‌ززه ده‌ستی به خوێندن كردووه و چووه‌ته ناو كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی ئیسلامییه‌وه كه به بناغه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس داده‌نرێت.
ئیسماعیل هه‌نییه ساڵی 1987 به‌شی ئه‌ده‌بیاتی زمانی عه‌ره‌بی زانكۆی ئیسلامیی غه‌ززه‌ی ته‌واو كرد و هه‌مان ساڵ به‌شداریی کرد لە راپه‌ڕینی یه‌كه‌م و به‌ره‌نگاری داگیركاریی ئیسرائیل بووه‌وه.
- له هه‌وڵی كوشتن رزگاری بوو
له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2006دا، كاروانی ئۆتۆمبێلەکانی و له ئایاری 2007دا ماڵه‌كه‌ی كرایه ئامانج و له هه‌ردوو هێرشه‌كه‌دا رزگاری بوو.
ئیسماعیل هه‌نییه به یه‌كیك له لێهاتووترین كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو حه‌ماس داده‌نرێت و خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی له‌سه‌رخۆ و خاكییه.
هه‌رچه‌نده له لایه‌ن ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه دژایه‌تیی ده‌كرا، بەڵام له لایه‌ن سەرۆکی فەڵەستین، مه‌حمود عه‌باس بۆ پۆستی سه‌رۆکوه‌زیران راسپێردرا.
دوای ئه‌وه‌ی پێكدادانه‌كان له نێوان حه‌ماس و فه‌تحدا پەرەی سه‌ند، ئیسماعیل هه‌نییه لە ساڵی 2007 له لایه‌ن مه‌حمود عه‌باسه‌وه له‌سه‌ركار لادرا.