Oğuzhan Sarı
07 تشرینی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2024
ئەنقەرە - AA
ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک بڵاویکردەوە کە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ٣٨ تیرۆریست لە باکووری عێراق و سووریا لەچالاکی خراون.
ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک لە بینای وەزارەتی بەرگریی تورکیا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی سازکرد.
زەکی ئاکتورک باسی لە ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرد و، ڕایگەیاند: "لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا سوپای تورکیامان لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە باکووری عێراق و سووریا پێداگرانە و بەردەوام ئەنجامیداون، ٣٨ تیرۆریست لەچالاکی خراون، بەو شێوەیەش ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی لە یەکی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ەوە تا ئەمڕۆ لەچالاکی خراون گەیشتووەتە دوو هەزار و ٤٥٧ تیرۆریست".