Abdel Ra'ouf D. A. R. Arnaout
07 تشرینی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2024
قودس ــ AA
ئیسرائیل، گرێبەستێکی بە بەھای پینج ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی ٢٥ فڕۆکەی "F-15"ی پێشکەوتوو لەگەڵ کۆمپانیای بۆینگ-ی ئەمریکی واژوو کرد.
وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، گرێبەستێکی واژۆ کردووە کە لەگەڵ کۆمپانیای بۆینگ-ی ئەمریکی واژوو کردووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، وادەی ڕادەستکردنی فڕۆکەکان لەلایەن کۆمپانیای بۆینگەوە بە ئیسرائیل دیاری نەکراوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لەچوارچێوەی گرێبەستەکەدا، بە بەھای پینج ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار لە یارمەتییە داراییەکانی ئەمریکا، ٢٥ فڕۆکەی "F-15"ی پێشکەوتوو لە کۆمپانیای بۆینگ، دەکڕێت.
باسی لەوەش کردووە، فڕۆکەی نوێی "F-١٥" بە پێشکەوتووترین فڕۆکە دادەندرێت، ھەروەھا توانای مەودای فڕینی درێژتر و توانای ھەڵگرتنی تەقەمەنی ھەیە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە کڕینی فڕۆکەی ""F-15"" لە کۆمپانیای بۆینگ، تونای لە ھێزی ئاسمانیی ئیسرائیل بەھێزتر دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا.
لە ئابی ڕابردوودا ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە ژمارەیەک فڕۆکەی "F-15"ی پێشکەوتوو، بە ئیسرائیل دەفرۆشێت.