Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed
11 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2017
واشنتۆن - AA
وەزیری بەرگری ئەمریکا، جه‌یمس ماتیس، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ھێرشە موشەکییەکەی سەر بنکەی ئاسمانی شەعیرات بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ماتیس رایگه‌یاند: "سەرۆک (دۆناڵد ترەمپ) لە پێناو پاشگەزکردنەوەی بەکارھێنانی ھێرشە کیمیاییەکان لە داھاتوو و نیشاندانی ھەڵوێست لە بەرامبەر کوژرانی مرۆڤە بێتاوانەکان لە ھێرشە کیمیاییەکاندا کە پێچەوانەی یاساکانی نێودەوڵەتییە، فەرمانیدا بە گرتنه‌به‌ری ھەنگاوێک لەوبارەیەوە".
"ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی سووریا جارێكی دیكه چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێنێت ئه‌وا بێ عه‌قڵیه"
ماتیس ئاماژه‌ی به‌وه كرد کە ھێرشه مووشەکییهكهی ئەمریکا بۆ سەر بنکەی سەربازیی شەعیرات-ی رژێمەکەی ئەسەد له 6ی نیساندا به مووشه‌كی تۆماهۆك ھەنگاوێکی سنووردارە لە دژی ھێرشی رژێم بۆ سەر خان شەیخونی سەر بە پارێزگای ئیدلیب به چه‌كی كیمیایی.
گوتیشی: "به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری لە ئه‌نجامی ھێرشەکەدا ناوچه‌كانی سووته‌مه‌نی، به‌رگری ئاسمانیی و %20ی ئه‌و فڕۆكانه‌ی سووریا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا بهكاریدههێنان له‌ناوبران. حکوومەتی سووریا توانای پڕچەککردنی بنکە سەربازییەکە نەماوە. هه‌روه‌ها بەکارھێنانی رێڕەوی بنکە سەربازییەکە ھیچ مانایەکی نه‌ماوه لە رووی سەربازییەوە".
هاوكات ماتیس له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باسی له‌وه كردووه كه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی سووریا جارێكی دیكه چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێنێت ئه‌وا بێ عه‌قڵیه.