Sangar Hamad Azeez
07 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
وەزیری دادی ئەمریکا جێف سێسشنس رایگەیاند کە لەسەر داوای سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ دەستی لەکارکێشایەوە.
سێسشنس لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی کە کۆپییەکی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە دەڵێت: "بەڕێز سەرۆک، لەسەر داوای بەڕێزتان دەستلەکارکێشانەوەی خۆم پێشکەش دەکەم. هاوکات زۆر سوپاستان دەکەم کە ئەو هەلەیەتان بەمن بەخشی".
سێسشنس لە نامەکەی جەخت دەکاتەوە لەوەی کە لەو ماوەی کاری کردووە زۆر بە حەزەوە ئەرکەکانی بەجێگەیاندووە و هەروەها سوپاسی تەواوی هاوکارەکانیشی کرد لە وەزارەتی داد.
لەلایەکی دیکەش ترەمپ لە تویتێکیدا پەیوەست بە بابەتەکە گوتی: "سوپای وەزیری داد جێف سێسشنس دەکەم بۆ بەجێهێنانی ئەرکەکەی، نیازپاکی خۆمانی پێرادەگەیەنین. لە بەروارێک دەستنیشان دەکەم بۆ دانانی کەسێک لە شوێنی ناوبراو ".
ترەمپ ئەوەیشی راگەیاند کە بەشێوەیەکی کاتی بەڕێوبەری قەلەمی تایبەتی وەزارەتی داد ماتیۆ گی. وایتەکەی وەک وەزیری داد دەستبەکار دەبێت.