Muhammet Ali Kemal
29 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2016
واشنتۆن - AA
- وەزیری دادی تورکیا بەکر بۆزداغ:
- ''تا ئێستا هیچ کاتێک وەزیرێکی دادی تورکیا بۆ تاوتوێکردنی پرۆسەی رادەستکردنەوەی کەسێک سەردانی ئەمریکای نەکردووە. وادەزانم کە وەزیری دادی ئەمریکاش تائێستا پێشوازیی لەوەزیرێک کە بەمەبەستی تاوتوێکردنی کەیسێکی رادەستکردنەوە هاتبێتە ئەو وڵاتە، نەکردووە. ئەمە نیشانەی ئەو گرنگییەیە کە تورکیا بەپرۆسەی رادەستکردنەوەکەی دەدات''.
وەزیری دادی تورکیا بەکر بۆزداغ رایگەیاند: ''تا ئێستا هیچ کاتێک وەزیرێکی دادی تورکیا بۆ تاوتوێکردنی پرۆسەی رادەستکردنەوەی کەسێک سەردانی ئەمریکای نەکردووە. وادەزانم کە وەزیری دادی ئەمریکاش تائێستا پێشوازیی لەوەزیرێک کە بەمەبەستی تاوتوێکردنی کەیسێکی رادەستکردنەوە هاتبێتە ئەو وڵاتە، نەکردووە. ئەمە نیشانەی ئەو گرنگییەیە کە تورکیا بەپرۆسەی رادەستکردنەوەکەی دەدات''.
بەکر بۆزداغ لەدوایین رۆژی سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا کە مەبەست لێی کۆبوونەوە بوو لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی لۆرێتا لینچ، سەبارەت بە پرۆسەی رادەستکردنەوەی سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی، فەتحوڵڵا گولەن بە تورکیا، بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و باسی سەردانەکەی کرد.
بۆزداغ جەختی لەوەکردەوە یەکەم جارە رووبەڕوو لەگەڵ وەزیری دادی ئەمریکادا باسی پرۆسەیەکی رادەستکردنەوە بکەن و گوتی: ''ئێمە وەک تورکیا تا ئێستا داوای رادەستکردنەوەی چەندین کەس یان دەستگیرکردنیانمان بەشێوەیەکی کاتیی لەوڵاتانی دەرەوە کردووە، لەنێو ئەوانەشدا وڵاتانی ئەورووپا. تا ئێستا هیچ کاتێک وەزیرێکی دادی تورکیا بۆ تاوتوێکردنی پرۆسەی رادەستکردنەوەی کەسێک سەردانی ئەمریکای نەکردووە. وادەزانم کە وەزیری دادی ئەمریکاش تائێستا پێشوازیی لەوەزیرێک کە بەمەبەستی تاوتوێکردنی کەیسێکی رادەستکردنەوە هاتبێتە ئەو وڵاتە، نەکردووە. ئەمە نیشانەی ئەو گرنگییەیە کە تورکیا بەپرۆسەی رادەستکردنەوەکەی دەدات''.
- ''گولەن هەڕەشەیەکی ئەمنییە لەسەر تورکیا''
وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند: ''گولەن هەڕەشەیەکی ئەمنییە لەسەر تورکیا. بۆ ئەمریکاش هەڕەشەیەکە کە شیرازەی گشتیی تێکدەدات'' و هەر لەبەرئەوەش داوایان کردووە، بەشێوەیەکی کاتیی دەستگیربکرێت بەمەبەستی رادەستکردنەوە و پرۆسەی رادەستکردنەوەشی خێرابکرێت.
بەکر بۆزداغ ئاشکرایکرد لەرێگەی ئەم کۆبوونەوانەوە توانیویانە راستەوخۆ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەئەمریکا بابەتەکان تاوتوێبکەن و گوتی: ''پێموایە باشتر لەیەکتری تێگەیشتین. داواکارییمان بۆ خێراکردنی پرۆسەی رادەستکردنەوەکە راستەوخۆ پێگەیاندن''.