Ahmet Dursun,Hemın Othman Mohammed
29 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
باڵی خواره‌وه‌ی په‌رله‌مانی رووسیای فیدڕاڵ (ئەنجوومەنی دوما)، داوای له حكوومه‌تی تاران كرد دان بنێت بە به‌ستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كریمیا به رووسیاوه.
ئاژانسی هه‌واڵی قوتابیان بڵاوی کردەوە، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دومای رووسیا، یهڤیهنگ فیۆدۆرۆڤ له نامه‌یه‌كیدا بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئێران، داوای كردووه حكوومه‌تی تاران دان بنێت به به‌ستنه‌وه‌ی كریمیا به رووسیاوه.
له نامه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئێران بۆ رووسیا ته‌نها هاوبه‌شێكی ئابووریی نییه، به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا هاوپه‌یمانێکی سه‌ربازیی و سیاسیشیه، به‌تایبه‌تی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا. له‌به‌رئه‌وه دان نانی تاران به دەسەڵاتی رووسیا بەسەر كریمیادا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌هێزتر ده‌كات.
تا ئێستا ئێران هیچ وه‌ڵامێكی نامه‌كه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه.
دوای لهسهركارلاچوونی سه‌ركۆماری ئۆكراینا، ڤیكتۆر یانوكۆڤیچ له 22ی شوباتی 2014دا كه لایه‌نگری مۆسكۆ بوو، رووسیا ده‌ستوه‌ردانی له نیمچەدوورگهی كریمیای ئه‌نجام دا.
زۆربه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه كه به نه‌ژاد تەتەر-ن له ئه‌نجامی ریفراندۆمێكدا كه 16ی ئازاری 2014 ئه‌نجامدرا، بڕیاردرا كریمیا كه سه‌ربه ئۆكراینا بوو ببهسترێتەوە به رووسیا. ریفراندۆمه‌كه له‌لایه‌ن ته‌ته‌ره‌كانی كریمیاوه بایكۆت كرا.