Rewa Mahmut Hasan
22 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2017
تاران - AA
وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک وەڵامی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپی دایەوە.
محەمەد جەواد زەریف لە تۆری کۆمەڵایەتی و لە ھەژماری خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی: "لە کاتێکدا ئێران، ھەڵبژاردنێکی تریشی تێپەڕاند بە سەرکەوتوویی، کەچی لە لایەن سەرۆکی ئەمریکای لانکەی دیموکراسیەوە، ھێرشی دەکرێتە سەر".
وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف پرسیویەتی ئەو ھێرشانە سیاسەتی دەرەوەیە یان قەیماغی ٤٨٠ ملیار دۆلارەکەی سعوودیەیە.
پێشتر لە میانی لووتکەی ئەمریکا-عەرەبدا، ترەمپ ئاماژەی بەوەدابوو کە رژێمی بەشار ئەسەد بە پشتگیری ئێران تاوانی گەورە و ترسناک ئەنجام دەدات و راشیگەیاندبوو، رژێمی ئێران پێشەنگی تیرۆری جیهانە.
ئێران بە بڵاوکردنەوەی مەزهەبگەرایی لە یەمەن، عێراق، لوبنان و سووریا تۆمەتبار دەکرێت ئەویش لە رێگای پشتگیریکردنی میلیشیاکانی ناوچەکە کە سەرچاوەی ناسەقامگیرین.