ژنێڤ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیری، له كاتێكدا به پاسكیل گه‌شتی ده‌كرد له ناوچه‌ی شیۆنزهری فه‌ڕه‌نسای نزیك شاری ژنێڤ دووچاری رووداوێك بوو و به‌هۆیه‌وه ئیسكی سمتی راستی شكا
له‌و باره‌یه‌وه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیری، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "له‌و رووداوه‌دا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئیسكی سمتی راستی شكاوه و گوزاراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی ژنیڤ".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، كیری له‌سه‌ر هۆشه و ره‌وشی ته‌ندروستی هیچ مه‌ترسیه‌كی له‌سه‌ر نییه.
هاوكات له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه كیری ئه‌مڕۆ ده‌گوازرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ماساكێستس له بۆستن و له‌لایه‌ن پزیشكی تایبه‌تی خۆیه‌وه چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت.
گوته‌بیژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كیبری، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه كیری گه‌شته‌كانی بۆ ئیسپانیا و فه‌ڕه‌نسای ههڵوهشاندرتهوه كه بڕیار بوو له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانیان بكات و گوتی: "بڕیاره له دووره‌وه به‌شداری له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی 2ی حوزه‌یرانی پاریس بكات كه سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌ڕێوه ده‌چێت".
له چوارچێوه‌ی دانوستانه ئه‌تۆمیه‌كاندا، دوێنێ كیری له ژنێڤ له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی كۆبووه‌وه. شایه‌نی باسه، كیری زۆرجار له ژنێڤ باسكیلی لێخوڕیوە.
پێشتر لێپرسراوێكی باڵیۆزی ئه‌مریكا له نووسینگه‌ی ژنێڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندبوو: "له‌و رووداوه‌دا كیری قاچی شكاوه".