دیاربەکر
چەند کەسێکی نەناسراو بە بەرد ھێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێڵی ھەڵبژاردنی ھوداپار لە شارۆچکەی سیلڤانی سەر بە دیاربەکر، ھاوکات لە ئەنجامی ھێرشەکە زیان بەر ئۆتۆمبێڵەکە کەوت.
جێگری سەرۆکی لقی ھوداپاری شارۆچكەی فارقین، عەدنان باڵیەن، رایگەیاند کە لە کاتی ئەنجامدانی سەردانێکی تازیە، لەلایەن گەنجانی ھەدەپەوە بە بەرد ھێرش کراوەتە سەر ئۆتۆمبێڵێکی پارتەکەیان.
باڵیەن راشیگەیاند کە سێ کەس ھێرشیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێڵەکەیان و داواشیان لە ئەندامانی پارتەکەی خۆیان کردووە و بۆ ئەوەی بێدەنگ بن.