Zana Natık Kerem
22 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2021
ھەولێر ــ AA
سبەی یەکشەممە وەزیری دەرەوەی فەڵەستین، ریاز مالیکی سەردانی بەغدا دەکات.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سبەی ریاز مالیکی سەردانی بەغدا دەکات کە لە میانیدا سەرەتا چاوی بە وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن دەکەوێت.
راشیگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی فەڵەستین، ریاز مالیکی لەسەردانەکەی بۆ بەغدا بە جیا لەگەڵ سەرکۆمار بەرھەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆکوەزیران مستەفا کازمی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی کۆدەبێتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو.