Heman Hussein Yaseen
22 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بڵاویكردووهتهوه كه لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٦٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و چوار حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە
وەزارەتەکە لە راگەیاندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی پێنج ههزار و ٧٤٨ پشکنین، ٢٦٠ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە: لە ھەولێر ٢١ حاڵەت، سلێمانی ٤٢ حاڵەت، دھۆک ١٨٧ حاڵهت و، ههڵهبجه ١٠ حاڵهت تۆماركراون.
وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشیکردووە، کە ھەر لەو ماوەیەدا چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە یهك حاڵەت لە پارێزگای ھەولێر، دوو حاڵهت له پارێزگای سلێمانی و، یهك حاڵهت له ئیدارهی گهرمیان بووه.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٧٣ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ١٦٤ ھەزار و ٧١١ حاڵەت، لەو ژمارەیەش چوار ھەزار و ٢١١ کەس گیانیان لەدەستداوە.