Hamdi Yıldız
02 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2020
قودس- AA
وەزیری ئیسڕائیل بۆ کاروباری قودس، رافی پێرێتز لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: "رۆژی هەینی پشکنینی کۆرۆنام کرد، بەداخەوە پشکنینەکە پۆزەتیڤ دەرچوو".
پێرێتز باسی لەوەش کردوە کە لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە.
لە لایەکی دیکەشەوە کەناڵی کان-ی سەر بە دەوڵەتی ئیسڕائیل هەواڵی ئەوەی بڵاوکردوەتەوە کە وەزیری هەواڵگری ئیسڕئیل، ئێلی کۆهەن و دوو پەڕلەمانتار بەهۆی ئەوەی بەرکەوتنیان لەگەڵ پێرێتز هەبووە خۆیان کەرەنتین کردوە.
وەزارەتی تەندروستی ئیسڕائیل لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کردوە کە لە چوارچێوەی دەوڵەتی ئیسڕائیلدا ٥١٢ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19) گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی توشبووانی حاڵەتەکەش گەیشتوەتە ٧٠ هەزار و ٩٧٠ کەس کە رەوشی تەندروستی ٣٢٠یان ناجێگیرە.