Ömer Tuğrul Çam
08 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2021
برۆکسل - AA
یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، پێشوازیی لە ھەڵبژاردنی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی و سەرۆکوەزیرانی لیبیا دەکەن وئامادەن کار لەگەڵ حكوومهتی نوێی وڵاتەکە بکەن.
نوێنەرى باڵاى پەيوەندييەكانى دەرەوە و سياسەتى ئاسايشى يەكێتیى ئەورووپا، جۆزێپ بۆرێل، لە روونکردنەوەیەکیدا بە ناوی کۆنسەی یەکێتیی ئەورووپاوه، ئاماژەی بەوەکرد کە یەکێتییهكه و وڵاتانی ئەندام، رێککەوتن لەسەر ئەوەى ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی کاتیی لیبیا وەرچەرخانێکی گرنگە لە پێواژووی بەرلین.
جۆزێپ بۆرێل باسی لهوهشكرد، کە ئامادەن کار لەگەڵ سهرۆكی ههڵبژێردراوی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی کاتیی لیبیا، محەمەد ئەلمەنفی و سەرۆکوەزیرانی ههڵبژێردراو، عەبدولحەمید دوبەیبە بکەن.
بۆرێل بهپێویستی زانی حکوومەتێکی گشتگیر و نوێ دابمهزرێنرێت کە کار بۆ ئاشتەوایی نیشتیمانی و یهكپارچهیی وڵاتەکە بكات و دووپاتیشیکردەوە کە لیبیا لە کۆنفرانسی بەرلینەوە بەرەوپێشچوونێکی گەورەی بە ئاراستەی ئاشتی و ئارامی تۆمارکردووە.
نوێنەرى باڵاى پەيوەندييەكانى دەرەوە و سياسەتى ئاسايشى يەكێتیى ئەورووپا، داوای لە سەرجەم ھاوبەشەکانی لیبیا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بۆ ئارامی وڵاتەکە پشتیوانیی دەسەڵاتی کاتیی بەڕێوەبردن بکەن و رایگهیاند: "یەکێتیی ئەورووپا، لەوچوارچێوەیەدا ئەوە وەبیردەھێنێتەوە کە رێکاری سزای ئابووریی لهبهردهستدایه لە دژی ئەوانەی کە ئەمە تێکدەدەن".
جۆزێپ بۆرێل ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتیی ئەورووپا ئامادەیە پشتیوانیی ئەو پرۆسەیە بکات کە لیبیا دهگهیهنێته ههڵبژاردنهكان و رایگهیاند: "یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ ئەمەشدا جەخت لەسەر گرنگیی جێبەجێکردنی کرداریی رێککەوتنی ئاگربەست، پابەندبوون بە گەمارۆی چەک لهلایهن نەتەوەیەکگرتووەکانهوه، کشانەوەی سەرجەم شەڕکەرە بیانییەکان و سەربازە بەکرێگیراوەکان بە پێی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی دەکاتەوە. دەستێوەردانی سەربازی بیانی قبوڵ ناکرێت".