Mahmut Atanur
08 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2021
جاکارتا - AA
لە ناوچەی بیکاس سەربە ویلایەتی خۆرئاوای چاڤا، بەهۆی ئەو بارانەی کە لە ئێوارەی دوێنێوە تا ئێستا بەردەوامە، پێنج هەزار و ٦٧٢ خانوو ژێرئاو کەوتوون.
سەرۆکی ئیدارەی ئاژانسی کارەساتی بیکاس، هێنری لینکۆڵن لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی کە لە ئێوارەی دوێنێوە لە ناوچەکەدا کاریگەرە لافاو لە لانیکەم لە ١٢ شارۆچکەدا روویداوە.
هێنری لینکۆڵن باسی لەوە کرد کە تێکڕا، پێنج هەزار و ٦٧٢ خانوو لە سەرانسەری ناوچەکەدا ژێرئاو کەوتوون و ئاستی ئاو ناوچە بە ناوچە گەیشتووەتە ٣٠ سم بۆ یەک مەتر و ٥٠ سم.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو تا ئێستا هیچ کەسێک بەهۆی لافاوەکەوە گیانی لەدەستنەداوە و بریندار نەبووە و تیمەکانیشیان بەردەوامن لەسەر هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە.
ئیندۆنێزیا کە دەکەوێتە سەر هێڵەکانی پانی ١١ باشوور و شەش باکوور، بە تایبەتی لەنێوان مانگەکانی تشرینی یەکەم و نیساندا، ناو بە ناو لافاو و رۆچوونی زەوی تیادا روودەدات.