پاریس
پۆلیسی وڵاتی فەرەنسا دەستدەگرێ بەسەر (١.٣) تۆن کۆکاین لەناو فرۆکەیەکی سەربە ھێلی ئاسمانیی (ئەیرفرانس).
بەپێی زانیارییەکان فڕۆکەکە لە (کاراکاس)ی پایتەختی ڤەنزوێللاوە بەرەو پاریس فڕیوە.
وەزیری ناوخۆی فەرەنسا (مانیال ڤالس) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " (١.٣) تۆن زۆرترین رێژەی کۆکایینە تا ئێستا لە پاریس دەستیبەسەرداگیرابێ".
ھەروەھا ڤالس ئاماژەی بە دەستگیرکرانی چەندین قاچاخچی دیکەی کۆکاین دا.