نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی رەحیم ئاوای شاری کەرکوک ئوتۆمبیلێکی بۆمبڕیژکراو لە لایەن تیرۆریستێکەوە تەقێندرایەوە و تیرۆریستی ھێرشبەر کوژرا و ٤٧ کەسی دیکەیش بریندار بوون.
بەرێوەبەری بنکەی تەندروستی کەرکوک( دکتۆر سەباح ئەمین) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئاندۆلو رایگەیاند: بە ھۆی تاقاندنەوەی ئوتۆمبیلێکی بومبڕێژکراو لە لایەن تیرۆریستێکەوە، تیرۆریستی ھێرشکار کوژراوە و ٤٧ کەسی دیکەیش بریندار بوونە.
سەباح ئەمین گوتی" باری تەندروستی ٤ لە بریندارەکان مەترسیدارە.
بەرپرسانی ئەمنی شارەکەیش رایانگەیاند: تیرۆریستی خۆکوژ ئوتۆمبیلێکی جۆری کیای لە گەڕەکی رەحیم ئاوا کە زۆربەی دانیشتوانی کوردن تەقاندووەتەوە و بە ھۆیەوە خەڵکێکی زۆر بریندار بووە.
لە لایەکی دیکەوە بە ھۆی تەقینەوەیەکی دیکە لە گەڕەکی واسێتی لە باشووری کەرکوک دوو کەسی دیکە بریندار بوون.