بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری AA لە سەرچاوەکانی ئاسایش و تەندروستی بەدەستی کەوتووە، دوێنێ چوار شەممە ھێزە ئاسایشپارێزەکان لە ئەسکەندەریە، ھەڵیانکوتاوەتە سەر خۆپیشاندەران و لە ئاکامدا خوێندکارێکی زانکۆ بە ناوی مستەفا ئەلحەمروشی پێکراوە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.
هەروەها لە ناوچەی جەلیمی، ھێرشکرایە سەر خۆپیشاندەران و لە ئاکامی تەقەی ھێزە ئاسایشپارێزەکان، ئەحمەد عەبدولبادی خوێندکاری زانکۆ گیانی لەدەستدا.
جەنەڕال ناسر ئەلعەبد، بەڕێوەبەری ئاسایشی ئەسکەندەریە رایگەیاند: ھێزە ئاسایشپارێزەکان لە جەلیم، ١١ خۆپیشاندەریان دەستگیرکردووە و رادەستی دادگایان کردوون. هەروەها لەکاتی ھەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران، شەش کەس برینداربوون و سیانیان سەر بە ھێزە ئاسایشپارێزەکانن.
لە لایەکی دیکە، هاوپەیمانیی نیشتمانی بۆ و رەتکردنەوەی کودەتای سەربازیی، رایگەیاند: لە ئەنجامی ھێرشی ھێزە ئاسایشپارێزەکان بۆ سەر خۆپیشاندەران، دوو کەس کوژراون و سێ کەس بە سەختی برینداربوون. هەروەها ٢٥ کەسی دیکەیان دەستگیرکردووە.