Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
04 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2017
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین ئه‌نجامدا و، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته كرد بۆ ئەو هێرشه تیرۆریستییه‌ی کە کرایە سه‌ر شاری سانت پیته‌رسبۆرگ.
كۆشكی سپی ئه له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تره‌مپ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ پوتین ئه‌نجامداوه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه تره‌مپ پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی پوتین و گه‌لی رووسیا كردووه بۆ قوربانیانی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی دوێنێی شاری سانت پیته‌رسبۆرگ، هه‌روه‌ها هاتووه "سه‌رۆك تره‌مپ پێشنیازی پشتیوانی ته‌واوه‌تی حكوومه‌تی ئه‌مریكای ده‌ربریوه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه و دادگاییكردنی به‌رپرسیارانی هێرشه‌كه. هه‌م سه‌رۆك تره‌مپ و هه‌میش سه‌رۆكی رووسیا پوتین، هاوڕابوون له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم به‌شێوه‌یه‌كی پێداگریانه و كۆتاییپێهێنانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا".