Rewa Mahmut Hasan
23 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2016
رۆما AA
سەرۆکوەزیرانی ماڵتا جۆزیف موسکات رایگەیاند کە فڕۆکەی گەشتیاری هێڵی ئاسمانی ئەفریقا لە ماڵتا نیشتووەتەوە و هێزە ئەمنیەکان لە ئامادەباشیدان.
دوای ئەوەی هەواڵی رفاندنی فڕۆکەیەکی گەشتیاری هێڵی ئاسمانی ئەفریقیا بە ١١٨ سەرنشینەوە بڵاو بوویەوە، سەرۆکوەزیرانی ماڵتا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە" ئاگادار کرامەوە لەبارەی ئەو فڕۆکەیەی باس لە رفاندنی دەکرێت، فڕۆکەکە بە ئاراستەی ماڵتا هاتووە و هێزە ئەمنیەکان لە ئامادە باشیدان ".
بەپێی هەواڵێکی سایتی هێڵی ئاسمانی فلایتتریدەر فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە جۆری ئایەربەس ٣٢٠ کە تایبەت بوو بە هێڵی ئاسمانی ئەفریقا،بە گەشتیارەکانیەوە کە ١١٨ کەسن و لە شاری سەبحاوە بەرەو تەرابلوس لە لیبیا بەڕێکەوتووە، دواتر ئاراستەکەی بەرەو ماڵتا گۆڕیوە.
بەرپرسانی ئەمنی، ڕێوشوێنی ئەمنی پێویستیان گرتووەتە بەر لە چاوەڕوانی نیشتنەوەی فڕۆکەکەدا. تاكو ئێستا هیچ ئۆپەراسیۆنێک بۆسەر فرۆکەکە ئەنجام نەدراوە.